سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت و بەرپرسانی باڵای عێراق دڵنیاییان داوە کە ئەمساڵ هیچ مووچەیەک ڕاناگیرێت.سەرچاوەکە هەروەها گوتی، سەرەڕای ئەوەی ناردنی پارە بۆ هەرێم پەیوەستە بە تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە لە ناوەندی عێراق، پرۆسەکە لەمساڵدا جێگیرتر بووە و مووچەکان لە هەردوو لا نزیکەی هاوکات دابەش کراون.سەبارەت بە ساڵی داهاتووش، هەرچەندە هێشتا تێبینییەکانی هەرێم لەسەر ڕەشنووسی بودجە یەکلا نەکراونەتەوە، بەرپرسانی عێراق دڵنیاییان داوە کە مووچەکان بەردەوام دەنێردرێن. لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا، بەشێک لە مووچەکانی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نەدراون.
عێراق دڵنیایی داوە ئەمساڵ هیچ مووچەیەکی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت
جام کوردی - چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو یەکلا کراوەتەوە و بەپێی بەڵێنی بەرپرسانی باڵای عێراق، بەغدا ئەمساڵ تەواوی 12 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
October 11, 2026