تیمی ڕووناکی سەرقاڵی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی نوێیە بۆ پسوولەکانی کارەبای وەرزی زستان، بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارەبا لە هاوینی ڕابردوو.پێشنیازەکان بۆ بڕیاردان دەخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکانی ئۆفەرەکە ڕابگەیەنرێن.لە هاوینی ڕابردوودا، بەهۆی وەستانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر و کێشەی ژێرخانە لە هەولێر و دهۆک، کارەبای دابینکراو بۆ هاووڵاتیان کەم بووەوە.هەروەها ئۆفەری پێشووی ڕووناکی، کە لێخۆشبوونە لە ٥٠٪ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان، هێشتا بەردەستە.