سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە و هەوڵ دەدرێت لە هەفتەی داهاتوودا تەواو بکرێت و لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول بۆ بەغدا بنێردرێت.وەزارەتی داراییی هەرێم ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاندبوو ٨٣٥ ملیار و ٥٥٣ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت. دابەشکردنی ئەو مووچانەش لە ١١ تا ١٤ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.هەروەها لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی داراییی هەرێمەوە ڕادەستی وەزارەتی داراییی عێراق کرابوو.