عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شەشەمین کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکاندا جەختی لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی «نیشتمان» بۆ دابەشکردنی زەویی نیشتەجێبوون کردەوە.بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، تاوەکو ئێستا ٢٧٥ هەزار پارچە زەوی ئامادە کراون. کەربەلا، نەجەف و ئەنبار تەواوی کارەکانیان تەواو کردووە، لە کاتێکدا کار لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوامە.لە بڕیارەکانی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاکان پابەند کران بە دابینکردنی ١,٠٠٠ دۆنم زەوی بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان. هەروەها ٢ ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان کرا و داوا لە پارێزگاکانی خاوەن ڕێگای دوور و دەروازەی سنووری کرا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ٥٠ قەرەوێڵەیی دروست بکەن.
زەیدی وادەی دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات: دەبێت تاوەکو کۆتایی ساڵ بێت
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق پارێزگاکان پابەند دەکات بەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی دەستپێشخەریی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی تەواو بکەن، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر پارێزگاکان کەمتەرخەم بن، خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکات.
October 11, 2026