د. دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧، بەگوتەی ئەو، ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستانی لەبەرچاو نەگرتووە و هیچ کام لە داواکارییەکانی هەرێم تێیدا جێبەجێ نەکراون.بەگوتەی عەبدولغەفار، گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت بڕگە و ماددەکانی پێش گەیاندنی بە پەرلەمان هەموار بکرێنەوە.ئەو جەختی کردووەتەوە ئەگەر پرۆژەیاساکە بە شێوەی ئێستا بمێنێتەوە و مافەکانی خەڵکی کوردستانی تێدا گەرەنتی نەکرێن، فراکسیۆنی پارتی دەنگ بە پەسەندکردنی نادات.