بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی گومرگی ئێران، ئەم بڕیارنامەیە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی باڵا، درێژ کراوەتەوە و ڕێگە بە ئیزندانی لەسەدی کاڵا دەدات بە ئامانجی ئاسانکاری هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات.
بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، ئیزندانی لەسەدا سەدی کاڵاکانی سەر بە وەزارەت و ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی حکومەت و هەروەها لەسەدا 90ی کاڵاکانی سەر بە کەرتی ناحکومی، بەپێی لیستی کۆدی گومرگی ڕاگەیەندراو و ئەگەر تۆمارکردنی فەرمانی ڕەوا هەبێت، بەبێ وەرگرتنی کۆدی بەدواداچوونی بانکی، داتوانێ ئەنجام ببێت.
هەروەها ئیزندانی لەسەدا 10ی ئەو کاڵایانەی کە زوو لەناودەچن وتایبەت بە کەرتی ناحکومین، هاوشێوەی کەرتی حکومییە، ئاسانکارییەکی دیکەیە کە لەم بڕیارنامەیەدا پێشبینی بۆ کراوە.
هەروەها لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا ئەگەری گۆڕینی ئەو کاڵایانەی کە زوو لەناودەچن بە کاڵای تازە هاوردەکراو، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە، لەناوچوونی لە سەدا 10ی ئەو بارانەی کە ماونەتەوە، دابینکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەروەها ئیزندان بە باری دەرمان، لەوانەش کەرەستەی خاو بۆ دەرمان، دەرمانی دروستکراو، کەرەستە و پێداویستی پزیشکی و پارچەی یەدەگی پەیوەندیداریان، بە بەکارهێنانی کۆپی بەڵگەنامە یان کەمترین بەڵگەنامەی پێویست، لەم بڕیارنامەیەدا هاتووە.
درێژکردنەوەی ئەم ئاسانکارییە بە ئامانجی خێراکردنی ئیزندان بە کاڵا سەرەکییەکان، کەمکردنەوەی بەربەستەکانی هاوردەکردن و ئاسانکاریکردن بۆ دابینکردنی کەلوپەلەکانی پێویست بۆ خەڵک ئەنجامدراوە.