بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری و ئاسایشی فەزای مەجازی گومرگی ئێران، تۆمارکردنی بەیاننامە بۆ کاڵاکان کە لە بەشی ٢٥ تا ٢٧، ٤١ تا ٨٣، ٨٧ و ٩٤ تا ٩٧ی کتێبی ڕێساکانی هەناردەکردن و هاوردەکردن دەیانگرێتەوە، چیتر لە ڕێگەی سیستەمی پەنجەرەی یەکەی بازرگانی سنوور بەزاندنەوە ئەنجام نادرێت و ڕاگەیاندنی ئەو کاڵایانە تەنیا لە سیستەمی بازرگانی گشتگیر بە ناونیشانی NTSW.ir، تۆمار دەکرێت.

گومرگی ئێران هەروەها ڕایگەیاند: ئەم گۆڕانکارییە لە ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٥ وە جێبەجێ کراوە و چالاکوانانی بازرگانی، خاوەن کاڵاکان و بریکارەکانی گومرگ دەبێ لە کاتی ئامادەکردنی بەیاننامەدا بۆ ڕێگریکردن لە دواکەوتنی ڕێکارە گومرگییەکان ئەم بابەتە لەبەرچاو بگرن.