ڕێباز حەملان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، هەروەها پارتی فارس بریفکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کردووە. پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی عێراق ئەم هەفتەیە بۆ تەواوکردنی کابینەی عەلی زەیدی کۆببێتەوە.شەوی دووشەممە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغدا، کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩٩ی خۆیان ئەنجام دا.بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کراوە پەرلەمان ڕۆژی پێنجشەممە کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر چوار جێگری سەرۆکوەزیران، پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان و زیادکردنی سێ وەزارەتی دیکە.فارس بریفکانی یەکێکە لە چوار کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کاتێکدا ڕێباز حەملان بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیاز کراوە.
ناوی کاندیدانی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق
جام کوردی - ڕێباز حەملان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق. هاوکات پارتی، فارس بریفکانی، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کردووە.
October 13, 2026