مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، لە پانێڵێکدا لە دیداری «مێری ٢٠٢٦» لە هەولێر، ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پرسی ڕۆژئاوای کوردستاندا بە گرنگ وەسف کرد و گوتی سەرۆک مەسعود بارزانی پشتگیرییەکی گەورە و بێمەرجی ڕۆژئاوای کردووە؛ هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، بەردەوام پشتگیریی ڕۆژئاوای کردووە.عەبدی ئاماژەی بە بەردەوامبوونی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە ئەمنی و ئیدارییەکانی ڕۆژئاوا بە دامەزراوەکانی سووریا کرد و گوتی هێزە سەربازییەکانیان تێکەڵی سوپای سووریا بوونەتەوە و پێشبینی دەکات لە مانگەکانی داهاتوودا پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکان تەواو بێت، هەرچەندە هێشتا ئاستەنگ هەن.ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە کورد لە بەردەم خەباتێکی دەستووریدایە و پێویستە مافەکانی هەرێمە کوردییەکان لە دەستووری سووریا بچەسپێن و گرەنتی بکرێن. بە بڕوای عەبدی، ئەگەر ئەو مافانە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە جێبەجێ بکرێن، ڕۆژئاوای کوردستان دەگاتە مافەکانی خۆی.
مەزڵووم عەبدی: هەرێمی کوردستان پشتگیرییەکی گەورەی ئێمەی کردووە
جام کوردی - مەزڵووم عەبدی ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، "پشتگیرییەکی گەورە و بێ مەرجی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد".
October 13, 2026