تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاندووە، لە هەردوو قۆناغی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا، ٩٤٠ هەزار هاوبەش سوودیان وەرگرتووە و بە گشتی ٣٥٠ ملیار دینار لە قەرزەکانیان لێخۆش بووە. ئێستا ٦٠٪ی هاوبەشانی ماڵان هیچ قەرزێکی کۆنی کارەبایان لەسەر نییە.هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ دەتوانن قەرزەکانیان لە ماوەی ٢٤ مانگدا بە قیستی مانگانەی لانیکەم ٢٠ هەزار دینار بدەنەوە. بۆ بازرگانیی بچووک، ماوەکە یەک تا ١٢ مانگە و بۆ بازرگانیی گەورە و پیشەسازی شەش مانگە، بە کەمترین قیستی مانگانەی ٢٠٠ هەزار دینار.کۆتا دەرفەتی سوودوەرگرتن لە لێخۆشبوونەکە لە ڕێگەی ئەپی پسوولە تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ە. ئەوانەی لە یەکەکانی فرۆشتنی وزە پارە دەدەن، دەبێت لە ماوەی ئەمڕۆ، سبەی یان یەکشەممەدا سەردانیان بکەن.
لێخۆشبوونی ٣٥٠ ملیار دینار قەرزی کارەبا بۆ ٩٤٠ هەزار هاوبەشی ڕووناکی
جام کوردی - لە قۆناغی دووەمی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا، تا ئێستا 140 هەزار هاوبەش سوودمەند بوونە، هۆشداریش بە نزیکەی 750 هەزار هاوبەشی دیکە دەدرێت، تەنیا چوار ڕۆژیان ماوە بۆ سوودمەند بوون لە داشکان.
October 14, 2026