دادگای تاوانەکانی کەرخ، دووشەممەی داهاتوو ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ی وەک وادەی دانیشتنی دادگاییکردنی موسەننا سامەڕایی، پەرلەمانتار و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، دیاری کردووە.بەپێی بەڵگەنامەی فەرمیی دادگا، دۆسیەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، لەگەڵ چوار کەسی دیکە وەک شایەتحاڵ لە دانیشتنەکەدا ئامادە دەبن.دادگا داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی کردووە ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویست بگرێتەبەر و ئامادەبوونی سامەڕایی و شایەتحاڵەکان دابین بکات؛ چونکە بەپێی بەڵگەنامەکە، هەموویان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەستبەسەرن.سامەڕایی و ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرۆکی حیزب، لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆری عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا، لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەستگیر کران.