حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاندووە حکوومەت و بانکی ناوەندی بەپێی پلانێکی داڕێژراو کار دەکەن تا لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد بگاتە ١٥٥٠ دینار. گوتیشی، ئەم پلانە پشت بە یەدەگی پێویستی دارایی لە بانکی ناوەندی دەبەستێت و ئامانجی ئاسانکاری بۆ بازرگانیی دەرەکی و هاوردەکردنە.عەبوودی هەروەها جەختی کردەوە کە بودجەی پێویست بۆ تەواوکردنی گواستنەوە داراییەکانی پێش گۆڕینی نرخی دۆلار، بەپێی نرخی پێشوو تەرخان کراوە و پابەندییە داراییەکانی پەیوەست بەوانەوە جێبەجێ دەکرێن.لە هەمان کاتدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵگرتنی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراکی و دەرمانی هاوردەکراوی داوە.بانکی ناوەندیی عێراق لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ نرخی فرۆشتنی دۆلار بە سوودمەندی کۆتایی بە ١٥٢٠ دینار دیاری کردبوو. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، نرخی کڕینی دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ١٥٠٠ دینار و نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان ١٥١٠ دینارە.