نائەمنی سعودیەدا وایکردووە ماڵپەڕی وەرزشی Saudi Sports سعودیە هەواڵی ئەگەری دواخستنی جامی ئاسیای 2027ی بۆ ساڵێک بڵاو کاتەوە.
بە هۆی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی سوپای یەمەن، عەرەبستان بۆتە نائەمنیترین وڵاتی کەنداوی فارس.
دوای هێرشە دڕندانە و شەڕانگێزەکانی سعودییە بۆ سەر ئەم وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا، سوپای یەمەن بە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز وەڵامی ئەو دەستدرێژییانە دایەوە کە بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس.
ئێران، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئوسترالیا و ئۆزبەکستان، هەفتەی ڕابردوو لە نامەیەکدا بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە نائەمنی لە میوانداریی جامی ئاسیای ٢٠٢٧ دەربڕی.
لەم ڕاپۆرتەدا دواخستنی یارییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٨ وەک سیناریۆیەکی ئەگەری پێشنیار کراوە ئەگەر ناکۆکی و نائەمنی لە سعودیە بەردەوام بێت.
بەڵام ئەگەری وەرگرتنی میوانداری لە سعودیە و گواستنەوەی میوانداری بۆ وڵاتێکی دیکە لە کورتخایەندا بە قورس دادەنرێت.