تەنانەت لێکەوتە مەترسیدارەکانی رووخانی احتمالیی ئەم پاشایەتییە لەسەر ئاسایشی جیهانی و ناوخۆیی لەوانە:

​۱. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ؛ ئەگەر سعودیە لەژێر فشاردا بڕوخێت، بە تەنیا ناکەوێت

​بەپێی شرۆڤەکانی (بڕاڤین ساونی)، پسپۆڕی بەرگری، گەروی هورمز، باب المندب، و ئەو هێڵە بۆڕییەی کە ڕاستەوخۆ بەناو خاکی ئیسرائیلدا دەڕوات، سێ ناوەندی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی ڕێکخستنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنن.

​لەوبارەیەوە (بنیامین ناتانیاهۆ)، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ڕوونی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە لە هەردوو خاڵی خنکاندنی ستراتیژی (هورمز و باب المندب) دوور بکەنەوە، چونکە کۆنتڕۆڵکردنیان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەواوی هاوکێشە ئابوری و سەربازییەکانی جیهان دەبێت.

​۲. ئیسرائیل و بەکارهێنانی لاوازیی سعودیە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە غەززە

​لەلایەکی ترەوە، میدیاکانی ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لاوازییەکانی سعودیە ئاشکرا بکەن بە ئامانجی شاردنەوەی شکستە سەربازییەکانی سوپاکەیان لە کۆتاییپێهێنانی نەیارەکانیان.

​لەو چوارچێوەیەدا، (تزڤی یەهێز)، پەیامنێری کەناڵی ۱۵ی ئیسڕائیل، دەڵێت:

​"سعودیە وڵاتێکە کە بە نوێترین چەکی ڕۆژئاوایی تەیار کراوە و پێمانوابوو توانای هەموو شتێکی هەیە، بەڵام ئێستا سەیر بکەن کە حوسییەکان چی لێ دەکەن!"

​سەرچاوەکانی جام کوردی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە لە کاتێکدایە ئیسرائیل خۆی زۆر زیاتر لە سعودیە لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە پشتگیری کراوە، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا.

هاوکات لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی و کۆمپانیای سەربازیی (بلاک ڕۆک)، ڕاستەوخۆ لەناو کەرتی غەززە بوون، کەچی پاش دوو ساڵ جەنگ نەیانتوانی تەواوی شاری غەززە (کە لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەوەندەی شاری سلێمانییە) لە دەستی هێزە فەلەستینییەکان دەربهێنن.

​۳. ئاشکرابوونی ڕاوێژکارانی ئیسرائیلی لە سعودیە لە چوارچێوەی سەنتکۆمدا

​لە پەرەسەندنێکی تری هەواڵیدا، لە کاتی سەردانی وەفدێکی سەربازیی پاکستان بۆ سعودیە، ئەندامانی وەفدەکە تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک لە نزیکەوە بینیان بوون کە ژمارەیەک ڕاوێژکاری سوپای ئیسرائیل لەناو خاکی سعودیە و لە چوارچێوەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم)دا کار دەکەن.

​چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دیمەنەیان کە لەلایەن وەفدە سەربازییە پاکستانییەکەوە بینراوە، پشتڕاست کردووەتەوە، ئەمەش نیشانەی تێکەڵاوبوونی زیاتری هێڵە سەربازی و هەواڵگرییەکانە لە ناوچەکەدا کە پێشتر لە دەرەوەی چاوی گشتی یان بە شێوەیەکی نهێنی بەڕێوەدەچوون.