ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە پرۆسەی لەجیاتیدانان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەست پێبکاتەوە و شوێنی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست کە خانەنشین بوون، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە یان بە هۆکارێکی دیکە لە کاردا نین، بە کەسانی شایستە پڕ بکرێتەوە. مووچەی دامەزراوە نوێیەکانیش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.بەپێی نووسراوەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژە، ڕەشنووسی ڕێنمایی و ڕێکارە پێویستەکان ئامادە دەکەن و بۆ پەسەندکردن دەنێرنەوە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٢٠ هەزار کەس سوودمەند بن؛ لەوانە ١٦ هەزار و ٢٨٢ دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا، زیاتر لە هەزار خاوەن بڕوانامەی باڵا، نزیکەی ١٦٠٠ وانەبێژی خوێندنی باڵا و سەدان وانەبێژ و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە. ناوە نوێیەکان دوای پشکنین و وردبینی، بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن.
پرۆسەی لەجیاتیدانان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەست پێدەکاتەوە
جام کوردی - ڕێکارەکانی لە جیاتی دانانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەکات و ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کردووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
October 15, 2026