بڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٧ی ئێوارە کۆببێتەوە، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کاندیدانی چوار جێگری سەرۆکوەزیران و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکانی کابینەی عەلی زەیدی.کاندیدەکانی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران بریتین لە د. فارس بریفکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لەیس قەیس خەزعەلی، موحسین مەندەلاوی و د. محەممەد عەلی تەمیم.لە کاندیدەکانی وەزارەتەکانیش ڕێباز محەممەد حەملان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، نایف شەممەری بۆ بەرگری، یاسر سخێل مالیکی بۆ ناوخۆ، سەفا کینانی بۆ لاوان و وەرزش، حەیدەر بەهائەدین بۆ خوێندنی باڵا، محەممەد مووسەوی بۆ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، قوته‌یبه غازی حەمیدی بۆ پلاندانان و یاسین عیساوی بۆ ڕۆشنبیری پێشنیار کراون.هەروەها محەممەد ساحێب دەراجی بۆ وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی، عەلی دەخیلی بۆ گەشتوگوزار و شوێنەوار، محەممەد سەمعان ئاغا بۆ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ڕوئا عامر سالم بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کاندید کراون.دانیشتنەکە بۆ دەنگدان لەسەر جێگرەکانی سەرۆکوەزیران، پەسەندکردنی وەزارەتە نوێیەکان و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانە، بە مەبەستی تەواوکردنی پەیکەری کابینەی حکومەت.