سەردار قائانی ئاماژەی بە پێگەی مزگەوتی ئەقسا لە هاوکێشەکانی ئێراندا دا و ڕایگەیاند: «پرسی مزگەوتی ئەقسا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمنان، وەک عەهد و پەیمانێکی حەتمی، هەمیشە لە بەرزترین ئاستی هاوکێشەکان و لە پێشینەی کارەکانی ئێراندا جێگیرە.»
فەرماندەی سوپای قودس لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی قودس کرد لەبەر هەڵوێستە پشتیوانیکارەکانیان لە بەرگریکردن لە ئێران لە بەرامبەر دوژمنی ئەمریکی و سەهۆنی و هاوکات سەرەخۆشیکردن بە بۆنەی شەهیدبوونی رێبەری شۆڕشەوە.