فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە پرۆسەی دەنگدان بە کاندیدانی تەواوکاری کابینەی عەلی زەیدی کۆتایی هاتووە و ئێستا وەزیرەکان و جێگرانی سەرۆکوەزیران سوێندی یاسایی دەخۆن.سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی ، گوتوویەتی زۆربەی کاندیدە وەزارییەکان یەکلایی کراونەتەوە و تەنها چەند پۆستێک ماوەتەوە. سروە محەممەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی،یش ڕایگەیاندووە دەنگدانەکە تەواو بووە و تەنها ڕێککەوتنی سیاسی بۆ یەکلاییکردنەوەی وەزارەتێک و پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران ماوە.لە لایەکی دیکەوە، مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمان، گوتوویەتی سەرەڕای جیاوازیی ئاراستە سیاسییەکان، لەنێوان نوێنەرانی کورددا لێکنزیبوونەوە هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا سەرکردەکانی کورد لە ئاستی باڵادا کۆببنەوە.
دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی کۆتایی هات؛ تەنها ڕێککەوتنی سیاسی ماوە
جام کوردی - ڕێباز حەملان بووە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، تەنها دەنگدان بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و فارس بریفکانی دواخراوە.
October 15, 2026