نرخی گۆشتی سووری نەرمە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرزبووەتەوە و کیلۆیەک لە ئێستادا بە نزیکەی ٢٣ هەزار دینار دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا پێشتر نرخی هەر کیلۆیەک لە خوار ٢٠ هەزار دینار بووە.هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کۆشتارگەی هەولێر، دەڵێت هەندێک بازرگان ئاژەڵیان شاردووەتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی گرانبوونی نرخەکاندا سوودی زیاتر بەدەست بهێنن. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش لە هۆکارەکانی دیکەی گرانبوونی گۆشتە.لە سلێمانی، ئاسۆ عومەر، وتەبێژی گۆشتفرۆشان، ئاماژەی بە لاوازبوونی بازاڕی گۆشتی سوور کردووە و دەڵێت بەهۆی گرانبوونی نرخەکە، خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی کەم بووەتەوە.لە دهۆکیش دوو گۆشتفرۆش داوایان کردووە بەرهەمی ئاژەڵداریی ناوخۆیی زیاد بکرێت و پرۆژەی نوێی ئاژەڵداری دابمەزرێنرێت، بۆ ئەوەی نرخەکان دابەزن و هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی گۆشت بکڕن.
نرخی کیلۆیەک گۆشتی سووری نەرمە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٣ هەزار دینار
جام کوردی - نرخی گۆشتی سوور لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە، بەجۆرێک هەر کیلۆیەک گۆشتی سووری نەرمە سێ هەزار دیناری چووەتە سەر.
October 16, 2026