پەرلەمانی عێراق شەوی پێنجشەممە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکومەتی عەلی زەیدی کۆبووەوە و دەنگی بە کاندیدەکانی پۆستی جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزارەتە بەتاڵەکان دا.موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیران، بەڵێنی دا بەبێ وەرگرتنی مووچە، پاڵپشتیی پێویستی سەرۆکوەزیران بکات. لەیس خەزعەلی، جێگری دیکەی سەرۆکوەزیران،یش جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت کردەوە.ڕێباز حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕایگەیاند لە ئەنجوومەنی وەزیراندا بەپێی دەستوور و یاسای بودجە داکۆکی لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکات و بە دڵسۆزییەوە ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات.یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆ، بەڵێنی دووچندانکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری یاسا دا؛ نایف شەممەری، وەزیری بەرگریش، گوتی پۆستەکە بە ئەرک دەبینێت، نەک پلە و پایە، و پشتیوانی تەواوی فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەتەکە دەکات.لە لایەکی دیکەوە، محەممەد ساحێب دەرراجی، وەزیری ئابووری دیجیتاڵ، ڕایگەیاند مامەڵەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی ڕێکدەخرێنەوە و بازرگانان دەبێت ڕسوومات و باجە یاساییەکانی دەوڵەت بدەن.
پەرلەمانی عێراق پێکهاتەی کابینەی عەلی زەیدی تەواو دەکات
جام کوردی - بەشێک لە وەزیر و جێگرانی سەرۆکوەزیرانی دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان، جەختیان لەسەر بەرنامە و ئاراستەی کاری داهاتوویان کردەوە، هەریەکە و بەجۆرێک هەڵویست و کارنامەی وەزارەتەکەی ڕاگەیاند.
October 16, 2026