تیمی پڕۆژەی «هەژماری من» ڕایگەیاندووە لە ئەیلوولی ٢٠٢٥ەوە بانکی گەشەپێدانیی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەکە دوورخراوەتەوە و هەژماری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەو بانکە بوون، گوازراونەتەوە بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکە.بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و بەردەوامبوونی مامەڵە و بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دراوە. تیمەکە دەڵێت پڕۆژەکە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی کار دەکات کە پابەندی ڕێسا و یاساکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.