ئەمڕۆ شەممە، کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی ئاگری گرت و دووکەڵێکی زۆر لێی بەرزبووەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە لە کاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە خەزانێکەوە بۆ خەزانێکی دیکە کەوتووەتەوە.شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاندووە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. بە وتەی بەرپرسان، کارکردن لەسەر بۆرییەک کە نەفتای تێدا بووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووە.فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی، گوتی بەهۆی ساردکردنەوەی خەزانەکان و کۆنترۆڵکردنی خێرای ئاگرەکە، ڕێگری لە تەشەنەکردنی کراوە و هیچ زیانێکی گیانی ڕووی نەداوە؛ بەڵام چەند کەسێک بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون. لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددییەکان بەردەوامە.لە هەمان کاتدا، قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاندووە لەم هەفتەیەدا پرۆسەی گواستنەوەی کۆگاکانی سووتەمەنی بۆ گۆڕەپانی نوێی سووتەمەنی لە ڕێگای نێوان عەربەت و تانجەڕۆ دەست پێدەکات. خاوەن کۆگاکان دەبێت گرێبەست لەگەڵ گۆڕەپانە نوێیەکەدا بکەن؛ ئەوانەی پابەند نەبن، کۆگاکانیان لە شوێنی ئێستادا دادەخرێت.
ئاگر لە کۆگایەکی بەنزین لە تانجەڕۆ کەوتەوە؛ زیانی گیانی تۆمار نەکراوە
جام کوردی - لەکاتی گواستنەوە و داگرتنی سووتەمەنی بەنزین لە عەمبارێکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ئاگر کەوتووەتەوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
October 17, 2026