هاوکات دەڵێت: ئەوانەی شەڕ دژی خودا دەکەن هەرگیز ناتوانن سەربکەون.»

​لەلایەکی ترەوە چاودێران و ڕەخنەگران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان بەرامبەر بە پۆشینی حیجاب، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی پەروەردە و مافی مرۆڤی ئازادە،

 هەروەھا پێچەوانەی ماددەی ٤٨ی دەستوری وڵاتەکەیە. لەم سۆنگەیەوە، دەرکردنی قوتابیان و مامۆستایانی باڵاپۆش لە ناوەندەکانی خوێندن بە بڕیارێکی تەواو سیاسی و نامەنتقی ناودەبرێت کە ئامانج لێی کەنارگیرکردنی بەشێک لە کۆمەڵگەیە.

​لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکاندا، تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەت پاساو بۆ ئەم بڕیارە دەهێنێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕێکارەکە ڕێگرییە لە هاتنەناوەوەی بەها فارسی و عەرەبییەکان بۆ ناو ناسنامەی نەتەوەیی وڵاتەکە.

ئەمەش بۆچوونی جیاوازی لێکەوتووەتەوە و کێشەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی قووڵتری ناسنامەیی و کولتووری.

ئازەربایجان لە ماوەی ڕابردوودا، بەتایبەت لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا کە سەرقاڵی هاوسەنگکردنی دۆخەکە بووە لەگەڵ ئێران و ڕووسیا و قۆستنەوەی قەیرانەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوپەیمانی نزیکی سەربازی و ئابووری لەگەڵ ئیسرائیل و تورکیا پێکهێناوە.

​سەبارەت بە داهاتووی ئەم سیاسەتانەش، شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن کە بە ئەگەری زۆرەوە دوای تێپەڕبوونی ئەم قۆناغە، هەریەکە لە ئێران و ڕووسیا ڕژێمی عەلیێڤ ملکەچی چوارچێوەی ناوچەیی نوێ و تەمبێکردن بکەن؛ 

بەتایبەت کە لە ڕابردوودا ئاماژەی لەو شێوەیە لەلایەن بەرپرسانی نزیک لە سەرۆکی ڕووسیا پۆتنەوە درابوون.

​ئەم ڕەوشە جارێکی تر پرسی نێوان عەلمانییەت و ئایینی لە کۆمەڵگەدا گەرمکردووەتەوە.

رەخنەگران پێیان وایە قەدەغەکردنی حیجاب لەسەر بنەمای ڕق و کینەی عەلمانییەکانەو ئاماژە بەوە دەکەن کە لیبڕالیزمی سەرمایەداری کە عەلمانییەت بەشێکە لە پێکهاتەکەی، لە کۆتایی خولگە و سوڕی ژیانی خۆیدا هیچ بەهایەکی بۆ (مرۆڤی ئازاد، پەروەردە و عەقڵ) نەهێشتووەتەوە.