سیستەمی پەیڕۆڵ، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لیستی مووچەی مانگی ١٠ی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردووە و بە شێوەی دیجیتاڵی لە ئەژماری فەرمانبەران لە ئەپی KRDPass بارکراوە. بەمەش فەرمانبەران دەتوانن وردەکاریی زیادکردن، کەمکردنەوە و لێبڕینە داراییەکانی مووچەکانیان ببینن.بەپێی زانیارییەکان، ١,١٨٩ یەکەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان لە سیستەمی پەیڕۆڵدا پەسەند کراون و داتاکانیان تۆمار کردووە. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تەرازووی پێداچوونەوە لەم هەفتەیەدا ئامادە بکرێت، بۆ ئەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵ لیستی مووچەوە بۆ بەغدا بنێردرێت.ئەپی KRDPass، کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم بۆ ئەندرۆید و iOS بەردەست کراوە، بە ژمارەی ناسنامەی کەسی (UPN) کار دەکات. فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانن وردەکاریی مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەکان، لێبڕینەکان و مووچە فیدراڵییە وەرگیراوەکانیان ببینن. ئەپەکە هەروەها ناسنامەی دیجیتاڵی، جزدانی ئەلیکترۆنی و زانیاریی سزاکانی هاتووچۆ لەخۆدەگرێت.
لیستی مووچەی مانگی ١٠ لە سیستەمی KRDPass بارکرا
جام کوردی - سیستەمی پەیڕۆڵ بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد، لە ئێستاشدا مووچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فەرمیی KRDPassـەوە تەواوی وردەکارییەکانی شایستەی دارایی، مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە و لێبڕینەکانی ئەم مانگەیان ببینن.
October 17, 2026