دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاندووە لە سایلۆی کەربەلا ڕێگری لە بەهەدەردانی ١٣ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دینار لە سامانی گشتی کراوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بەڕێوەبەری سایلۆ و ١٨ فەرمانبەر تۆمەتبارن بە دەستکاریکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پارە بە شێوەی نایاسایی.بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سایلۆکەدا بڕی گەنمی وەرگیراو لە پشکی دیاریکراو زیاتر بووە؛ لە کاتێکدا بۆ هەر تۆنێک گەنم ٧٠٠ هەزار دینار دیاری کرابوو. هەروەها تۆمەتبارەکان بە زیادکردنی پشکی گەنمی هەندێک جووتیار و دەستکاریکردنی نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ تۆمەتبار کراون، لە هەندێک حاڵەتدا بڕی گەنم گەیشتووەتە ٢٠ هێندەی بڕی ڕاستەقینە.دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە دوو فەرمانبەر بە تۆمەتی وەرگرتنی ڕەشوە لە جووتیاران دەستگیر کراون و بەپێی ماددەی ٢٨٩ی یاسای سزادان، فەرمانی ئامادەبوونی ١٦ فەرمانبەر و بەڕێوەبەری سایلۆکە لەبەردەم دادوەر دەرکراوە.
دەستەی دەستپاکی هەڵوەشانەوەی تۆڕێکی 19 کەسی لە سایلۆی کەربەلا ڕادەگەیەنێت
جام کوردی - دەستەی دەستپاکی ڕایدەگەیەنێت، لە سایلۆی کەربەلا، ڕێگریان لە بەهەدەردانی زیاتر لە 13 ملیار دیناری سامانی گشتی گرتووە، دوای ئەوەی دەرکەوتووە بەڕێوەبەر و 18 فەرمانبەر لە ڕێگەی دەستکاریکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، هەوڵیان داوە ئەو پارەیە بۆ خۆیان بگێڕنەوە.
October 18, 2026