تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی ڕاژە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی مەرج و ڕێنماییەکانی دامەزراندن، بڕیارە دواتر بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.بەپێی زانیارییەکان، هێشتا ژمارەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێن دیاری نەکراوە و دامەزراندنەکە تەنها بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مامۆستا و فەرمانبەرانی خانەنشینبوو یان ئەوانەی بە هەر هۆکارێک وازیان لە کار هێناوە، دەبێت.سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە کە دامەزراندنەکان لەسەر بنەمای شایستەبوون و بە دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان دەبن، بەبێ جیاوازی. ئەولەویەتیش دەدرێت بە سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان، خاوەنانی بڕوانامەی باڵا وەک ماستەر و دکتۆرا، مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا و وانەبێژە لادراوەکانی وەزارەتی پەروەردە.