بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری بە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان داوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی حەواڵە داراییەکان بن، و هەڕەشەی سەپاندنی سزا دەکات ئەگەر لە ماوەی ٤ ڕۆژدا ڕێکارە پێویستەکان تەواو نەکەن.لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت واژۆی کردووە، داوا لە بانکەکان کراوە حەواڵە دەرەکییەکانی کڕیاران و مامەڵە تەواوکراوەکان ئاسانتر و خێراتر بکەن.بەپێی نووسراوەکە، بانکی ناوەندی ئامادەیە بە پێی پێویستیی بانکەکان باڵانسی هەژمارەکانیان لە دەرەوە بەهێز بکات. هەروەها بانکەکان لە مەرجی ماوەی دانانی پارە لە ڕێگەی سیستمی «RTGS»ەوە بەخشراون، بۆ خێراکردنی پرۆسەی حەواڵە داراییەکان.
بانکی ناوەندیی عێراق ٤ ڕۆژی بۆ ئاسانکردنی حەواڵە داراییەکان دیاری کرد
جام کوردی - بانکی ناوەندیی عێرق، هۆشداریی دەداتە بانکەکان لەبارەی خێرایی بەڕێکردنی حەواڵەکان و 4 رۆژ مۆڵەتیان پێدەدات و کارئاسانیی نوێش پێشکێش دەکات.
October 18, 2026