سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەمویلذاتی لە دوێنێوە دەستی پێکردووە. فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی، کە زۆرترین ژمارەیان لەم جۆرەیە، ئەمڕۆ مووچەکانیان وەرگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکەش سبەینێ مووچەکانیان وەربگرن.بەپێی سەرچاوەکە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تر، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، دوو ڕۆژە دەستیان پێکردووە. سەرەتا مووچەی حەشدی شەعبی و وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری دابەش دەکرێت، پاشان مووچەی وەزارەتەکانی دیکە. سەرچاوەکە دەڵێت پارەی پێویست بەردەستە، بەڵام هێشتا کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی گشتی دیاری نەکراوە.لە هەرێمی کوردستانیش، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ئامادە کراوە و وردبینی و پێداچوونەوەی لەسەر بەردەوامە. بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستەکە ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا نانێردرێت و ناردنی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.بەپێی هەمان زانیارییانە، ناردنی لیستی مووچەی هەرێمیش وەک مانگەکانی ڕابردوو، چاوەڕێی تەواوبوونی پرۆسەی مووچەدانی فەرمانبەرانی عێراق دەکات.
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستی پێکردووە؛ لیستی مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم هێشتا لە پێداچوونەوەدایە
جام کوردی - لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی "تەمویل زاتی" چەند وەزارەتێک مووچەیان وەرگرتووە. تەمویل زاتی ئەو فەرمانبەرانن لە کۆمپانیا حکومییەکان دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر کۆمپانیاکانیانە، هەندێک فەرمانگەش هەمان جۆری فەرمانبەریان هەیە.
October 19, 2026