کریستالینا گیۆرگیێڤا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، ئاشکرای کردووە عێراق داوای قەرز لە سندووقەکە کردووە و ئەویش بە مەرجی جێبەجێکردنی چاکسازییە پێویستەکان، ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن دەربڕیوە.بەپێی شرۆڤەی ئابووریناسان، ئەگەری هەیە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٧دا حکومەتی عێراق ڕێکارەکانی چاکسازیی دارایی توندتر بکاتەوە؛ لەوانە زیادکردنی باج و ڕسومات، بەرزکردنەوەی کرێی کارەبا، کەمکردنەوە یان هەڵگرتنی پاڵپشتیی حکومی بۆ بەرهەمە نەوتییەکان و ڕێکخستنەوەی خەرجیی مووچەی فەرمانبەران.ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدان کە عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ بەڕێوەبردنی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و دانەوەی قەرزە کۆبووەکان، هەنگاوی دارایی و دراوی گرتووەتەبەر. بەڵام جێبەجێکردنی هەر ڕێکارێکی نوێ بە بڕیارە فەرمییەکانی حکومەت و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ سندووقەکەوە پەیوەستە.