جام کوردی - ڕۆژنامەی ئەمریکیی «نیویورک تایمز» لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دۆخێکی ناهمواری ئابووریی هاووڵاتییانی ئەمریکی کرد لە سایەی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپدا و ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی تێچووی وزە کە ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی واشنگتن دژی ئێران، سەقامگیریی ئابووریی ئەمریکای خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی داتاکانی فیدراڵی، لە کاتێکدا مووچەکان نەگۆڕ ماونەتەوە، نزیکەی نیوەی خێزانە ئەمریکییەکان توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکانی خۆیان لەدەست داوە و نزیکەی یەک لەسەر شەشی خانووبەرەی ئەمریکا لە پێدانی پسووڵەی ئاو و کارەبا درماندە بوون؛ دۆخێک کە بەهۆی سیاسەتە هەڵە و شەڕە شتابزدەکانی واشنگتنەوە، باری ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی قورس تر کردووە.