کۆمپانیای بەریتانیی «گەڵف کیستۆن» و کۆمپانیای نەرویجی «شاماران» ڕێککەوتنی یەکگرتنیان بە بەهای ٦٠١ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند. بە تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، کۆمپانیایەکی گەورەتر لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکدێت.بەپێی ڕێککەوتنەکە، بەرامبەر هەر پشکێکی شاماران، خاوەن پشکەکان ٠.٠٧٥ پشکی گەڵف کیستۆن وەردەگرن. دوای تەواوبوونی یەکگرتنەکە، پشکدارانی هەردوو کۆمپانیا بە ڕێژەی ٥٠٪ خاوەنداریی کۆمپانیا نوێیەکە دەکەن.لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییەدا، گەڵف کیستۆن پلانی گواستنەوەی تۆمارکردنی سەرەکیی پشکەکانی بۆ بۆرسەی ئۆسلۆی نەرویج و کۆتاییهێنان بە مامەڵەکانی لە بۆرسەی لەندەن هەیە.ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدایە کە کێبڕکێ لەنێوان «جێنێڵ ئینێرجی» و «دی ئێن ئۆ» بۆ کڕینی کۆمپانیای «کاپریکۆرن ئینێرجی» بەردەوامە؛ هەرسێ کۆمپانیا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا چالاکن.