جام کوردی - وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی «فرانس پرێس»، هەڵوێستی فەرمی ولآتەکەی سەبارەت بە ئامادەیی سەربازی لە ناوچەکەدا دوپات کردەوە و ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و سووریادا دەمێننەوە.
گولەر جەختی لەوە کردەوە کە مانەوەی ئەم هێزانە تا ئەو کاتە درێژەی دەبێت کە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا بە تەواوی مسۆگەر دەکرێت.
ئەم هەڵوێستەی تورکیا لە کاتێکدایە کە سەرەڕای باس و خواسەکان لە بارەی دۆخی پەکەکە، ئەنقەرە هێشتا پێداگرە لەسەر درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆن و بوونی سەربازیی خۆی، لە لایەکی تریشەوە پێشتر ئاماژەی بە ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوای عێراق دابوو.