وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوای ناردنی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە. بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم دەڵێت چاوەڕوانی گەیشتنی نەوتن و دابەشکردنەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات.هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە ٢٧٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، بەڵام ئەمساڵ بڕ و کاتی ناردنی نەوت لەلایەن عێراقەوە دیار نییە. لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی بازرگانی لە نێوان ٣٠٠ تا ٣٣٠ هەزار دینارە، حکومەتی عێراق لە کەرکووک و نەینەوا دابەشکردنی ١٠٠ لیتر نەوت بەرامبەر ١٥ هەزار دینار بۆ هەر خێزانێک دەست پێکردووە.
حکومەتی هەرێم بە فەرمی داوای نەوتی سپی لە بەغدا کردووە
جام کوردی - حکومەتی کوردستان بەفەرمی داوای نەوتی سپی ماڵانی لە حکومەتی عێراق کردووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی سەرما دەستی پێکردووە و هێشتا کاریگەریی قەیرانی سووتەمەنی ماوە و نرخی نەوتی سپی بەشێوەی بازرگانی گرانە.
October 21, 2026