ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ «میزان مراجەعە» کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی مانگی ڕابردووی حکومەتی هەرێم لەخۆدەگرێت، ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا و ڕێکارەکانی وردبینی لە بەغدا دەستیان پێکرد.بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکارەکانی پێداچوونەوە لە دوو ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێن.لە لایەکی دیکەوە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی تەمویلی زاتی عێراق تەواو بوون و بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات.ناردنی زووتری لیستی مووچە و میزان مراجەعەی هەرێمی کوردستان، کە جیاوازیی نێوان ڕێکارەکانی هەرێم و عێراق لەم مانگەدا تەنها چوار ڕۆز بووە، هیوای دابەشکردنی زووتری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەکات؛ بەڵام کاتی دابەشکردنی مووچەکە هێشتا بە تەواوبوونی ڕێکارەکانەوە بەستراوە.
ئەم مانگە زووتر مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
جام کوردی - ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا لەگەڵ میزان مراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە) کە تێیدا ڕاپۆرتی مانگی ڕابردووی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی کوردستان خراوەتەڕوو، هەر لەمڕۆوە ڕێکارەکان لە بەغدا دەستیان پێکرد.
October 22, 2026