ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ «میزان مراجەعە» کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی مانگی ڕابردووی حکومەتی هەرێم لەخۆدەگرێت، ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا و ڕێکارەکانی وردبینی لە بەغدا دەستیان پێکرد.بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکارەکانی پێداچوونەوە لە دوو ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێن.لە لایەکی دیکەوە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی تەمویلی زاتی عێراق تەواو بوون و بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات.ناردنی زووتری لیستی مووچە و میزان مراجەعەی هەرێمی کوردستان، کە جیاوازیی نێوان ڕێکارەکانی هەرێم و عێراق لەم مانگەدا تەنها چوار ڕۆز بووە، هیوای دابەشکردنی زووتری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەکات؛ بەڵام کاتی دابەشکردنی مووچەکە هێشتا بە تەواوبوونی ڕێکارەکانەوە بەستراوە.