کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بیستەمین خولی لووتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم «Telecom Review Leaders’ Summit» لە دووبەی، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت. خەڵاتەکە لە ڕێوڕەسمی تایبەتدا پێشکەش کرا و لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکهاتوو لە ١٥ پسپۆڕ هەڵیبژاردووە.بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆمپانیاکە، ئەم خەڵاتە ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتی و پشتگیری لە بەشداریی ژنان لە پۆستە باڵاکان و بڕیاردانی ستراتیژیی کۆمپانیاکە، کە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەشداربووی لە سەرانسەری عێراق هەیە.عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ، وتی پشتگیری لە ژنان و دابینکردنی دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و سەرکردایەتی، بەشێکی بنەڕەتیی شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکەیە.