"دەنگم پێبدەن، 25 ملیۆن دۆلارتان پێدەدەم"، ئەمەیە ناوەڕۆکی ئەو بەڵێنە گەورەیەی جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە کۆنگرەی نائاسایی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا.
سەرۆکی فیفا توانی دوای مانگێک توانی 47 دەنگی ئەندامانی (AFC) بەدەست بهێنێت.
شێخ سەلمان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە کۆنگرەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند، چیتر دژی سەرۆکایەتی ئینفانتینۆ نییە و بڕیارە هەموو ئەندامانی ئەم دامەزراوەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پشتیوانی لێبکەن.
ئەم وەرچەرخانە سەیرەی ئەی ئێف سی لە کاتێکدایە کە ئینفانتینۆ لە مانگی ڕابردوودا متمانەی نزیکەی لەسەدا 70ی ئەندامانی فیفای لەدەستدابوو.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فیفا باس لەوە دەکات کە لە خولی پێشووی سەرۆکایەتیدا یەک ملیۆن دۆلاری داوە بە هەر ئەندامێک، بەڵام ئەمجارە دەیەوێت 25 هێندە زیادی بکات بۆ هەر ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز نوسیویەتی، جیانی ئینفانتینۆ بە بەدەستهێنانی دەنگی 47 ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، توانیویەتی خولی چوارەمی خۆی وەک سەرۆکی فیفا مسۆگەر بکات.