عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی و جێگرەکەی، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ی تاوتوێ کرد. بڕیارە ١٢٠ هەزار هەلی کاری نوێ بەپێی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت و فۆرمێکی ئەلیکترۆنیش بۆ ناونووسینی داواکاران دابنرێت.زەیدی ڕایگەیاند حکومەت پارەی پێویست بۆ ئەم دامەزراندنانە لە بودجەدا دابین دەکات، بە ئامانجی دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و باشترکردنی دۆخی بژێوی کارمەندان.بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەکان، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا خشتەکانی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمانی عێراق بنێردرێن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان.
عەلی زەیدی: ١٢٠ هەزار هەلی کاری نوێ لە بودجەی ٢٠٢٧دا جێگیر دەکرێت
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم کارمەندانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی دابمەزرێنرێن، هاوکات لە بودجەی ساڵی 2027دا، 120 هەزار هەلی کاری نوێ بە گرێبەست بۆ گەنجان دابین دەکات.
October 24, 2026