عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی و جێگرەکەی، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ی تاوتوێ کرد. بڕیارە ١٢٠ هەزار هەلی کاری نوێ بەپێی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت و فۆرمێکی ئەلیکترۆنیش بۆ ناونووسینی داواکاران دابنرێت.زەیدی ڕایگەیاند حکومەت پارەی پێویست بۆ ئەم دامەزراندنانە لە بودجەدا دابین دەکات، بە ئامانجی دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و باشترکردنی دۆخی بژێوی کارمەندان.بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەکان، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا خشتەکانی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمانی عێراق بنێردرێن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان.