نرخی ئۆتۆمبێلەکانی BYD لە ماوەی دوو تا سێ مانگی ڕابردوودا لە ١٢٥ وەرەقە گەیشتووەتە ١٣٥ وەرەقە. سەفوان لوقمان، خاوەنی پێشانگای ئۆتۆمبێل، دەڵێت فرۆشتنی ڕۆژانەیان لە هەشت ئۆتۆمبێلەوە دابەزیوەتە سێ ئۆتۆمبێل یان کەمتر.بەپێی قسەکانی، ناجێگیریی نرخی دۆلار و دراو و زیادبوونی تێچووی مامەڵە بە دینار، کاریگەرییان لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل داناوە.هەروەها، بەپێی زانیاریی بازرگانان، لە ساڵی نوێوە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە چین دەکرێت تا شەش مانگ بخایەنێت؛ ئەمەش بە کەمبوونەوەی ماددەی خامی بەرهەمهێنانی باتریی ئۆتۆمبێلەکان لە جیهانەوە پەیوەست کراوە. فرۆشیاران هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی گرانبوونی زیاتر.
گرانبوونی ئۆتۆمبێلەکانی BYD و کەمبوونەوەی فرۆشتن لە بازاڕدا
جام کوردی - بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی کوردستان بەرزبووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕوو لە کزی بکات.
October 24, 2026