بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی "حوسێن خانی" بەڕێوبەری گشتی ئیدارەی میراتی کەلتوری و گشتیاری پارێزگای کرماشان پێوایە ئەم پارێزگایە نابێت بەس ببێتە شوێنی بازرگانی و هاتوچووی زیارەتکاران، بەڵکوو دەبێ ببێتە مەبەستی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و دەرفەتی نوێ بۆ گەنجانی پارێزگاکە و ئەم ئامانجە بە دووبارەکردنەوەی دروشمەکان بەدی نایەت؛ پێویستی بە بەرنامەی دیاریکراو، بەڕێوەبردنی بەرپرسیار و ئیرادەیەکی جدی بۆ تێپەڕبوون لە بەربەستەکان هەیە. بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبەرانیش بە ژمارەی بەڵێنەکان ناپێورێت؛ بەڵکو بەو ئەنجامانەیە کە خەڵک لە ژیانی خۆیاندا هەستی پێ دەکەن.

حوسێن خانی دەڵێت: من باوەڕم بە داهاتووی کرماشان هەیە؛ بەڵام نابێت ئەم باوەڕە لەگەڵ هیواخوازبوونی تەنها تێکەڵ بکرێت. کەرماشان شایستەی گەشەپێدانێکە کە لە هەلی کاری گەنجان، گەشەی بازاڕ، بەهێزیی بەرهەمهێنان و هیوا لە دڵی خێزانەکاندا دەربکەوێت. پردی شارستانییەتەکان بوون ئەوکاتە بەهادارە کە ببێتە هۆی پەیوەندیی نێوان گەلان؛ دەروازەی بازرگانی بوون ئەوکاتە شانازییە کە سامان و هەلی کار دروست بکات؛ و میوانداری لە زائیرانیش ئەوکاتە دەبێتە دەرفەتێکی بەردەوام کە سوودەکەی بگاتە خەڵکی پارێزگاکە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە: کرماشان نابێت تەنها بە ڕابردووی پڕشکۆی بناسرێت؛ دەبێت داهاتوویەک بنیاد بنێت کە خەڵکەکەی شانازی پێوە بکەن. ئەمە تەنها ئاواتێک نییە، بەڵکو داواکارییەکی جدی و پێوەرێکی ڕوونە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان.