وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی وەزارەت، فەرمانگەی ژمێریاری دەستی بە پارەدارکردنی بانکەکان کردووە و داوا لە یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەت و دامەزراوەکان کراوە بەپێی خشتەی دیاریکراو، لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکان بخرێنە سەر هەژماری فەرمانبەران.لە هەرێمی کوردستانیش، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10 بە واژۆی ئاوات شێخ جەنابەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی نێردراوە.