جام کوردی - بێرنی ساندەرز بە ڕەخنەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هیچ گرنگییەکی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە، تا ئەو کاتەی دوستە ملیاردیێرەکانی قازانجی خەیاڵی دەخەنە گیرفانیانەوە.
بێرنی ساندەرز، سناتۆری سەربەخۆی ئیالەتی ڤێرمۆنت، دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار کرد بە پشتگوێخستنی ئەو سەختییانەی کە گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ خەڵکی ئەمریکا دروستی کردووە.
ساندەرز بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ترەمپ بابەتێکی بە ئاشکرا باس کردووە کە بە باوەڕی ئەو باشتر بوو بشاردرایەوە.
ناوبراو زیادی کرد کە تا ئەو کاتەی دوستە ملیاردیێرەکانی ترەمپ سەروەت و سامانی زیاتر بەدەست دەهێنن، بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی هیچ گرنگییەکی بۆ سەرۆککۆمار نییە.
ئەم سناتۆرە لە کۆتاییدا وتی کە ترەمپ بە دەگمەن ڕاستی دەڵێت، بەڵام بە وتەی ناوبراو، شەوی ڕابردوو یەکێک لەو حاڵەتانە بوو.