جام کوردی - محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى ٣ ملیۆن دینارى سویسرى له‌عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید له‌کتێبى رۆژمێرى پێشمه‌رگه به‌روونى باسى ئه‌و بابه‌ته‌ى کردووه و وه‌ڵامه‌که‌ى بۆ ڕایگشتى خستۆته‌ڕوو .
دکتۆر مه‌حمود عوسمان له کتێبى بیره‌وه‌ریه‌کانیدا که‌له‌م رۆژانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ساڵى ١٩٩٣ کاکه حه‌مه بۆ پلنیۆمى حیزبى سۆسیالست ٣ ملیۆن دینارى سویسرى له‌عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید وه‌رگرتووه.
له‌وه‌ڵامى ئه‌مه محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌رۆژمێرى پێشمه‌رگه به‌روونى ئه‌و بابه‌ته‌ى باسکردووه ئه‌ڵێ : دکتور مه‌حمود سه‌رۆکى وه‌فدى حزبى سۆسیالیست بوو له‌به‌غدا 40 رۆژ له‌وێ بوو 1ملێونى وه‌رگرتبوو له‌عێراق له‌گه‌ل کاک عه‌دنان موفتى مامۆستا سه‌عد له‌به‌غدا هاتنه‌وه ووتیان : عێراق داواى کردوه وه‌فدێک بچێته به‌غدا ، له‌گه‌ڵ پارتى ویه‌کێتى وسامى رێکه‌وتووه وئه‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ سوسیالیست یش رێکه‌ون وله‌مه‌کته‌بى سیاسى له‌ڕانیه کوبونه‌وه ئه‌نجامدراو وتیان : دکتۆر مه‌حمود له‌به‌غدا بووه بچێته‌وه بۆ به‌غدا ئه‌و ووتى :من ناڕۆم یه‌کێتى کێشه‌م بۆ دروست ئه‌کات وتیان کاک ر‌سوڵ با بڕوات ئه‌ویش ووتى : من ناچم به‌رپرسى یه‌که‌م بۆ بڕوات ؟ کاک شیخ محه‌مه‌د شاکه‌لیش ووتى : من ماڵم له‌ئێرانه ناتوانم بچم ،پاشان وتیان مامۆستا سعید خۆت نامه‌که‌ى عێراقت هێناوه تۆ بچۆ ئه‌ویش ووتى : من له‌هه‌ولێرم ناتوانم بچم پارتى کێشه‌م بۆ دروست ئه‌کات ،له وکاته‌دا که‌س نه‌يوێرا بچێت ،پاشان به‌منیان ووت ،منیش ووتم : نه‌عه‌ره‌بى ئه‌زانم و نه چومه‌ته به‌غدا ،وتیان تۆ بڕۆ ، منیش له‌سه‌ر راسپارده و داواى مه‌کته‌بی سیاسی ، له‌کاتێکدا دکتۆ مه‌حمود خۆشى مه‌کته‌بی سیاسی بوو چووم بۆ به‌غدا و جیهازێکى راکاڵ و 3ملیون دیناریان ته سلیم کردم ، منیش هێنامه‌وه له‌ڕانیه ته‌سلیمى مه‌کته‌بی سیاسى و کاک ر‌سوڵ م کرد، کاک ر‌سوڵ پاره‌که‌ى دا به‌عه‌بدوڵاى برازاى و بردى بۆ کۆمه‌ڵگاى حاجى ئاوا ،جیهازه که‌شیان له‌مه‌کته‌بى سیاسى دانا .
ئه‌و ملیۆنه‌ى وه‌ریشم گرتبوو سویسری نه‌بوو به‌ڵکو چاپى ئه‌و کات بوو .
پێشتر محەمەدی حاجی مەحمود نامەكەی عەلی كیمیایی لە كتێبەكەی بەناوی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەك بڵاوكردووەتەوە، وێنەكانی دانراوە.