سەفەری هەڵبژاردەی نیشتمانی جودۆی ئێران بۆ گراند سلامی ئەبوزەبی هەڵوەشایەوە، دوای ئەوەی وڵاتی میواندار نەیتوانی ڤیزە بە ئەندامانی تیمەکە بدات.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی جۆدۆی ئێران ناوی خۆی تۆمار کردبوو بۆ بەشداریکردن لە گراند سلامی ئەبوزەبی و بڕیار بوو لە 27 و 28ی ئەم مانگە بەشداری پێشبڕکێیەکان بکات؛ بەڵام سەرەڕای تۆمارکردن و پلاندانان، ڤیزە بۆ ئەندامانی تیمەکە دەرنەکرا.

ئەم ڕووداوە لە دۆخێکدا ڕوویدا کە گراند سلامی ئەبوزەبی گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ جودۆکاران و خاڵەکانی دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە باشترکردنی پێگەی وەرزشوانان لە ڕیزبەندی ئۆڵۆمپیاددا.