جام کوردی - تاران میوانداری کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز و ئەمنی چوارقۆڵی بوو کە تێیدا بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاکستان، تورکیا و عەرەبستانی سعوودی بەشدارییان تێدا کرد؛ کۆبوونەوەیەک کە تێیدا تاوتوێی دۆسییەکانی ئاشتی، ئەمنیەتی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا کرا و لە بەیاننامەی کۆتاییدا، هەر چوار وڵات جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ناوچەییەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاشتی و ئەمنییەتدا، کردەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە کە بە پێشنیاری پاکستان و هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە (٤ی ئابانی ١٤٠٥ یان ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە شاری تاران بەڕێوەچوو، سەرنجی خستە سەر پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
میوانداریی ئەم کۆبوونەوەیە لە ئەستۆی سەردار سەرلەشکەر موحسن ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. هەروەها شازادە خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعوودی، جەنەڕاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی پاکستان و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، وەک نوێنەرانی باڵای وڵاتانی بەشداربوو لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون.
بەپێی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکە، بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە گفتوگۆکان بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە دوولایەنەکان و ناوچەیییەکان لەنێوان هە چوار وڵاتدا، بەتایبەت لە بواری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، بەردەوام بن.