وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکی نوێدا، هەواڵی قەدەغەکردنی هاوردەی چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی بە «دەنگۆ» ناوبرد، هەرچەندە پێشتر خۆی بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەی ١١ بەرهەمی ڕاگەیاندبوو.وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە هاوردەی سێو، مۆز، کیوی، هەنار، لۆبیا، بیبەری سەوز، سیر و خەیار بەردەوامە، بەڵام چوار بەرهەمی شوتی، کاڵەک، تری و کوولەکە لەژێر قەدەغەکردنی وەرزیدان.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕوونکردنەوەی لەبارەی هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دا
جام کوردی - وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی پاشگەز دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە پەیجی فەرمیی خۆی بڕیاری قەدەغەکردنەکەی بڵاو کردبووەوە.
11 کاتژمێر لەمەوبەر