دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە پێی بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەنجام دەدرێت، چونکە لیستی مووچە و میزان موراجەعەی هەموو فەرمانبەران لە یەک کاتدا ناگاتە فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی. بۆیە ناردنی پارەی مووچەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەک بە جیا و دوای گەیشتنی لیستەکەی دەبێت.وەزارەتی دارایی عێراق لە یەکشەممەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە و دوای وەزارەتە ئەمنییەکان، تەمویلکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی دەست پێکردووە. لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، مووچەی نزیکەی ٣٠٪ی کۆی فەرمانبەرانی عێراق دابەش کراوە.سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەکاندا نییە و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، تەمویلی مووچەی هەرێمیش دەست پێبکات.
مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە پێی بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەش دەکرێت
جام کوردی - هاوشێوەی چوار مانگی ڕابردوو، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەم مانگەش لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان دابەش دەکرێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
2 کاتژمێر لەمەوبەر