سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم داوای ناردنی نەوتی سپیی بۆ دانیشتووانی هەرێم لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە، لایەنی عێراقی بە ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و بەڵێنی ناردنی نەوتی داوە.بەپێی سەرچاوەکە، هێشتا وادەی ناردن و بڕی نەوتەکە دیاری نەکراوە و نازانرێت چەند لیتر نەوت بۆ هەرێم دەنێردرێت و کەی دابەشکردنەکە دەست پێ دەکات ،هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە ٢٧٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی دەنارد و حکومەتی هەرێم بڕەکەی دیکەی دابین دەکرد؛ بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا بڕی نەوتی نێردراو و کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنەکە ڕوون نییە.