فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ دەبێت، کە پەیوەندی بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ەوە هەیە.لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵ کۆبووەتەوە. هەروەها شاندێکی باڵای فیدراڵ بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەتەوە و باسی بودجەی ٢٠٢٧، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕێکارە تەکنیکییەکان کراوە.